Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مووچەی دوو مانگی كەمئەندامان و چاودێریکراوان دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.info- لە هەرچوار شارۆچكەکەی دەڤەری سۆران، 6411 كەمئەندام و 3673 هەژاری چاودێریکراو مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە؛ بەیانی یەكشەممە لە بانكەكانی ئەو چوار شارۆچكەیە مووچەی دوو مانگی كەمئەندامان و چاودێریی خێزان دابەش دەكرێت.
(تووران خدر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سۆران، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت:  "لە سۆران و شارۆچكەی مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندزیشدا 6411 كەمئەندام هەن، كەمئەندامەتییەکەیشیان جۆراوجۆرە؛ 3673 كەسیش، لە سای تۆڕی چاودێری خێزانەوە مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە، هەموو مانگێکیش زیاد دەکەن.
(تووران) ڕوونیشی كردەوە، مووچە ١٥٠هەزار دینارییەکەی ئەو دوو توێژە، دوو مانگ جارێك دەدرێت؛ بەیانی مووچەی مانگی یەك و دوو واتە ٣٠٠هەزار دینیاریان پێ دەدرێت."
ڕابین شێروانی