Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مووچەی مامۆستایان پێش خرا

هەولێر -KDP.info-سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دەڵێ، وەزیری پەرەوەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیوەندیی بە وەزیری داراییەوە کردووە و، مووچەی ئەو مانگەی مامۆستایانی پێ خستە پێشەوە.
(عەبدولواحید  محەمەد) سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بە ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتیی دیموكراتی  كوردستانی  ڕاگەیاند: "وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسەی كرد و، وەزیری داراییش بڕیاری دا مووچەی مامۆستایان لە ڕیزبەندیی وەزارەتەكاندا پێش بخات.
وەزارەتی  دارایی  ئاشكرای كردووە سبەینێ یەكشەممە 19ـی  نیسان مووچەی مامۆستایان و وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێـت.
سەبارەت بە ناوەرۆكی پێوەندییەكەی وەزیری پەروەردە و، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانیش گوتی: "وەزیری پەروەردە ڕۆڵی هەبوو لە پێشخستنی  مووچەی ئەو مانگەی مامۆستایان."
مووچەی  مانگانەی  مامۆستایان  158ملیار دیناری تێ دەچێت.

یەحیا سابیر