Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

زحمەتە عێزەت دوری توانیبێتی بچێتە حەمرین

دیالە-KDP.info-شارەزایەکی بواری سەربازی دەڵێ، ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە زۆر لە (عێزەت دووری) دەچێت، بەڵام بەعسییەکان دەلێن وا نییە و نەکوژراوە؛ هەرچۆنێک بێت زەحمەتە لە حەمریندا کوژرابێت، ئاخر کوا بەو تەمەنەیەوە پێی دەکرێ بچێتە ئەو شوێنانە.

دوێنێ ھێزە ئەمنیەکانی عێراق چەند وێنەیەکیان بڵاو کردەوە کە (عێزەت دووری) کوژراوە، سەبارەت بەم پرسەیش
(حەسەن جیهاد) شارەزای بواری سەربازی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو وێنانەی بڵاو کراوەتەوە زۆر لە عێزەت دووری دەچێت، بەڵام بەعسییەکان دەلێن وا نییە؛ هەرچۆنێک بێت زەحمەتە لە حەمریندا کوژرابێت، ئاخر کوا بەو تەمەنەیەوە پێی دەکرێ بچێتە ئەو شوێنانە."
(حەسەن جیهاد) گوتیشی، بە ٤٨ سەعات بە پشکنین دەتوانن بڵێن عێزە دوورییە یان نە، وەک چۆن ئەمەریکا بە شەو و ڕۆژێک سەلماندیان ئەوەی گرتوویانە، (سەدام) خۆیەتی.

دیارە دوێنێ وێنەی کۆمەلە کوژراوێکیان بڵاو کردەوە کە لە حەمریندا کوژرابوون؛ بە گوێرەی قسەی ڕاگەیێنەوانان یەکێکیان عێزەت دوورییە، بەلام راست و درۆی جارێ دیار نییە.

بڵند ئیبراھیم