Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جێگیر ده‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی  په‌رله‌مانی عێراق  ئاشكرای كرد تا كۆتایی ئه‌و مانگه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر ده‌بێت به‌ 123هه‌زار دینار.

(سه‌رحان ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌ په‌رله‌مانی  عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی  فه‌رمیی  پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق  زانیومانه‌ به‌م نزیكانه‌  له‌ بڕی 75ملیۆن دۆلار ڕۆژانه‌ 120ملیۆن دۆلار ده‌خرێته‌ بازار.
له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا  به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی  له‌ نێوانی 120 تا  121 دینار بوو، به‌ڵام  له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا  نرخه‌كه‌ زۆر گۆڕا  و، به‌های  100  دۆلار گه‌یشته‌  134هه‌زار دینار.
په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای ده‌كات مانگی دادێ به‌پێی پلانێك جارێكی تر نرخی دۆلار له‌ 120هه‌زار دینار جێگیر ده‌كرێت
(سه‌رحان ئه‌حمه‌د) گوتی: زیادكردنی خستنه‌رووی دۆلار بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار و جێگیركردنیه‌تی به‌رامبه‌ر دراوی عێراقی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی زانیاریه‌كی گرنگ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ: "له‌ حه‌فته‌ی داهاتوو، یان تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه‌ 100 دۆلار وه‌كو جاران به‌رامبه‌ر ده‌بێت به‌ 123هه‌زار دینار، بۆ ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی باش داندراوه‌.
جاران بانكی  ناوه‌ندی ڕۆژانه‌ 250 تا 300 ملیۆن دۆلاری به ‌شێوه‌ی زیادكردنی ئاشكرا ده‌خسته‌ بازاڕ، به‌ڵام ئێستا ته‌نها 75ملیۆن دۆلاره‌.
یه‌حیا سابیر