Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە باتی بەشە خۆراک، پارە دەدرێت

هەولێر-KDP.info-بڕیار وایە لە چوارچێوەی قەرەبوكردنەوەی بەشە خۆراكە مانگانە فەوتاوەکە، پارەی شیری منداڵان بدرێت.

بەپێی ڕاگەیێندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق كە ڕوونووسێکیشی بۆ ماڵپەڕی  فەرمی پارتی دیموكراتی  كوردستان نێردراوە، دیارە دە مانگە شیری مانگانەی منداڵان نەدراوە و، بڕیارە هەرهەمووی بە پارە قەرەبوو بکرێتەوە و، لەگەڵ قەرەبووی بەشە خۆراكە فەوتاوەکەدا بدرێت.
قەرەبووی هەر مانگێک ١٤٥٠٠ دینار دەبێت و، قەرەبووەكەیش هی 10 مانگی ساڵی 2014  دەبێت.
وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەش داوە كەوا كارەكانی خۆیان بۆ ئەو پرسە تەواو كردووە لە ماویەكی نزیكدا دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكەن.
نەوزاد سابیر بەڕێوەبەری دابەشكردنی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی  پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەواڵی قەرەبووكردنەوەی بەشە شیری فەوتاوی نێو خۆراكی مانگانەمان زانیوە؛ هەڵبەت جارێ بە فەرمی نووسراومان بۆ نەهاتووە، کەینێ وەزارەتی بازرگانی نووسراوی نارد، ئێمەش كاری خۆمان دەكەین و لیستەكانیان پێ دەدەین."
پار هەر کەسێک بڕی 17هەزار دیناری وەكو قەرەبووی  بەشە خۆراكە فەوتاوەکەی 6 مانگی ساڵی 2014 پێ درا و، لە هەرێمی كوردستانیشدا پارەكە درا.
یەحیا سابیر