Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

٥٠٠ ملیۆن دۆلارەكەی توركیا گەیشتە هەولێر

هەولێر-KDP.info-هەر ئیستا سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە، ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەکەی تورکیا گەیشتە هەولێر.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی  دارایی  حکوومەتی هەرێمی كوردستان کە نەویست ناوی ببرێت بە ماڵپەڕی فەرمیی  پارتیی دیموكراتی  كوردستانی  رایگەیاند، ئەمرۆ یەكشەممە 12ـی نیسان ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە توركیاوە گەیشتووەتە هەولێر.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەیشی دا ئەو ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە قەرزێكی درێژخایەن و بێ سوودە.
سەرچاوەكە روونی كردەوە  ئامادەكاریی  دەكرێت بەو ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە مووچە و پارەی پڕۆژەكان بدرێت.
سەرچاوەكەی وەزارەتی  دارایی هێمای بۆ ئەوەشكرد، گۆڕینەوەی ئەو ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ دیناری عێراقی كێشەیەكە لە بەردەم وەزارەتی دارایی و بڕیاری كۆتایی لە بارەوە نەدراوە.
یەحیا سابیر