Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەینێ مووچەی فەرمانبەران دەدرێت

هەولێر-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێ، سبەینێ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران و لەم حەفتەیەشدا ژمارەیەکی یەکجار زۆری وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان مووچەیان پێ دەدرێ.
سەرچاوەیەك  لە وەزارەتی دارایی  حكوومەتی هەرێمی كوردستان کە نەویست ناوی ببرێت بە ماڵپەڕی فەرمیی  پارتیی دیموكراتی  كوردستانی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی یەكشەممە وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كرد، سبەینێ پێش هەمووان مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
سەرچاوەكە  ڕوونی كردەوە، ئەم حەفتەیە مووچەی زۆربەی وەزارەت و، فەرمانگەكان دابەش دەكرێت و، لە دوای وەزارەتی پێشمەرگە هێزەكانی ئاساییش  و، وەزارەتی تەندروستی و چەند دەستە و، وەزارەتێكی دیکەیش مووچەكەیان لەم حەفتەیەدا وەردەگرن.
ئاخروئۆخری حەفتەی ڕابردوو، بڕی 527ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.
یەحیا سابیر