Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە كۆمەڵ مووچەی مانگی دووی وەزارەت و فەرمانگەكان دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.info-ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو، وەزارەت بە وەزارەت نابێ و، بە کۆمەڵ ڕۆژانە ژمارەیەکی یەکجار زۆری وەزارەت و دەستەکان مووچەیان پێ دەدرێ.

(د. شیرین حوسنی) ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند لە لایەن وەزارەتی دارایی زانیارییەكی دڵخۆشكەریان بۆ فەرمانبەران پێ دراوە، گوتی: دابەشكردنی موچەی مانگی  دوو دەست پێ دەكات  و لیستی مووچەكانیش ئامادەیە.

(د. شیرین حوسنی)  گوتیشی:  لەم حەفتەیەدا  مووچە دەست پێ دەكات ڕۆژانە چەندین وەزارەت و فەرمانگە بە كۆمەڵ موچەی مانگی شوباتیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی بە زووترین كات  دابەشكردنی موچەكە كۆتایی بێت.

ئەو پەرلەمانتارە  دووپاتی  كردەوە  سبەینێ لە بەغداوە پارەی مووچەی فەرمانبەران دەگاتە هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییش ڕاستەوخۆ  مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دابەش دەكات.
هەڵبەت دوێنێ، (فازڵ  نەبی)  بە ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتیی  دیموكراتی كوردستانی  ڕاگەیاندبوو کە سبەینێ دووشەممە لە لایەن بەغداوە بڕی   527 ملیارو432ملیۆن دینار وەك بەشە بوودجەی مانگی ئاداری  هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
یەحیا سابیر