Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کوردانی ئێزدی ٨هەزار پێشمەرگەیان بۆ دادەمەزرێندرێت

هەولێر-KDP.info- (شێخ شامۆ) نوێنەری ئێزدییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، بە شێوەیەکی گشتی کوردانی ئێزدی ٨هەزار پێشمەرگەیان بۆ دادەمەزرێندرێت کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبن و، دوو فەوجیش لێیان حەفتەی رابردوو مووچەیان وەرگرترووە.

(شێخ شامۆ) نوێنەری ئێزدییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بوونی ئێزدییەكان لە دروستكردنی چەند فەوجێكی تایبەت سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوێكی پیرۆزە و بە گرینگی دەزانم، چونكە ئەو خەڵكەی لەو فەوجانەدایە هەموو خەڵكی ئێزدینە،  ئەوانە زیاتر دەتوانن ناوچەكانی خۆیان بپارێزن و بەرگری بكەن، لەبەر ئەوەی ئەوان خۆیان شارەزای ناوچەی خۆیانن.
(شامۆ) ئاماژەیشی دا، دوو فەوج تەواو بوونە هەر فەوجێك لە 600 پێشمەرگە پێك دێت و، مووچەشیان وەرگرتووە، دوو فەوجی دیكەیش پلان بۆ دانراوە و، لە ماوەیەكی نزیكدا پێك دەهێنرێن، هەروەها چەكدارانی ئێزدی كە لە چیای شنگال بەرگرییان  لە كوردانی ناو چیای شنگال دەكرد، ئەوانەیش هەموویان كراونەتە هێز و ئەوانەیش نزیكەی 5هەزار پێشمەرگە دەبن، بەرامبەر ئەو بەرخودان و ماندووبوونەی لە چیای شنگال كردوویانە، ئەوانەیش هەموویان نزیكەی 8هەزار پێشمەرگە دەبن.
(شێخ شامۆ) دەیشڵێت، بەرنامەیش دانراوە دوای ئازادكردنی شنگال  ئەو فەوجانەی بۆ ناوچەكە پێك هێنراون، شنگال بەڕێوە ببەن.
رابین شێروانی