Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حاکم سەرحان: ئەم حەفتە ٥٠٠ملیار دینارەکە دەگاتە هەولێر

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە هۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا زۆربەی كێشە تەكنییەكان چارەكراون، ئەوەیش وای كردووە حكوومەتی هەرێم زیاتر لە جاران نەوت ڕەوانەی دەرەوە بكات، بۆ ئەو حەفتە 500ملیار دیناری دیكە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی كوردستان و تا ڕادەیەكی باش مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی پێ دابین دەكرێت.
حاکم (سەرحان محەمەد) ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی پارتی، بە ماڵپەڕیی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت:"سەرچاوەیەكی نزیك لە وەزارەتی دارایی عێراق پێمانی ڕاگەیاندووە، ئەم حەفتە  بڕی 500ملیار دیناری دیكە لە بەغدا دەگاتە هەرێمی كوردستان، كە ئەوەیش بۆ مانگی دوو مووچەی فەرمانبەران خەرج دەكرێت."
گوتیشی: "ئەوەیش  بە هۆی ئەو ڕێكەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە، لە پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بوودجە دراوە، كە بە پێی بوودجەی 2015 حكوومەتی عێراق دەبێت مانگانە ترلیۆنێك‌و200ملیار دینار ڕەوانە بكات."
حاکم (سەرحان) ئاماژەی بەوەیش كرد، حكوومەتی هەرێم پابەندە بە ڕێكەوتنەوە و، ئێستا زیاتر لە جاران نەوت ڕەوانەی دەرەوە دەكات، ئەمەیش هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی مانگانە بڕە پارەیەكی زیاتر ڕەوانەی هەرێم بكرێت و، كێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسە بكرێت.

ڕابین شێروانی