Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی زۆر كەمترە لەو نەوتەی هەرێم هەناردەی كردوە

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی سەرچاوە سروشتییەكان دەڵێ، حكوومەتی هەرێم پابەندی ڕێكەوتنە نەوتییەكەی لەگەڵ بەغدا بووە، بەڵام حكوومەتی عێراق پابەند نەبووە بە ڕێكەوتنەكەو ئەو بڕە پارەیەكی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردودا بۆ هەرێم ناردوویەتی زۆر كەمترە لەو بڕە نەوتەی هەرێم هەناردەی كردووە.

(بەیار دۆسكی) ئەندامی لیژنەی پیشەسازی‌ و وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكەوتنە نەوتییەكەی لەگەڵ بەغدا بووە بەڵام بە هۆی چەند كێشەیەكی هونەری و، تەكنیكی نەتواندراوە سەداسەد پابەند بێت, بەڵام حكوومەتی عێراق پابەند نەبووە بە خاڵەكانی ڕێكەوتنەكە و، ئەو بڕە پارەیەكی لەماوەی دوو مانگی ڕابردودا بۆ هەرێمی كوردستان ناردویەتی زۆر كەمترە لەو بڕە نەوتەی هەرێمی كوردستان هەناردەی كردووە". گوتیشی هیوادام خاڵەكانی ئەم ڕێكەوتنە بەتەواوی جێبەجێ بكرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی خۆی و بە تەواوی بدرێت.
(بەیار دۆسكی) گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكانماندا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و ئەنجومەنی نەوت و گاز پێمان ڕاگەیێندراوە كە لە ڕێكەوتی یەكی مانگی نوێدا حكوومەتی هەرێم بە نەوتی كەركووكەوە (600) هەزار بەرمیل ڕەوانە دەكات لە ڕۆژێكدا، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە بتوانێت قەرەبوی ئەو بڕە نەوتە بكاتەوە، كە لەسێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا نەیتوانیوە هەناردەی بكات كە ڕۆژانە بە (300) هەزار بەرمیل نەوتی كەركوكەوە (550) هەزار بەرمیل نەوت بووە".
سەرباز واحید