Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كەمال كەركووكی: پێشمەرگە داعشی تێك شكاند و سەلماندی هێزیكی دروست و یاساییە

كەركووك-KDP.info-(د.كەمال كەركووكی) دەڵێ، رژێمەكانی عێراق هەوڵیاندەدا هێزی پێشمەرگە بە پێچەوانەوە بە جیهان بناسێنن، بەڵام پێشمەرگە بۆ جیهانی سەلماند كە هێزیكی دروست و یاساییە ئەوهێزە بوو تیرۆریستانی تێكی شكاند، بۆیە  پێویستە وڵاتانی جیهان هاوكاری زیاتری پێشمەرگە بكەن بەهەموو شێوەیەك.

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك و قەزای دووبز (د.كەمال كەركووكی) بۆ ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گووتی، لەلایەن رژێمە داگیركەرەكانی عێراق هەوڵدەدرا هێزی پێشمەرگە بە پێچەوانەوە بە جیهان بناسێندرێت و ناویان بە ڕێگر و چەتە دەبرد و خۆشیان بە پیاوچاك و فریشتە دانابوو، بەڵام پێشمەرگە بۆ جیهانی پێشاندا كە هێزیكی دروست و یاساییەو هەمیشە پاریزگاری لە دیموكراسی كردووەو هەوڵی پێكەوەژیانی داوە، پیشمەرگە ئەو هێزەیە بەری بە پێشڕەویەكانی تیرۆریستان گرت و تێكی شكاندن، بۆیە  پیویستە وڵاتانی جیهان هاوكاری زیاتری پێشمەرگە بكەن بەهەموو شێوەیەك.
(د.كەمال كەركووكی) گوتیشی "تیرۆریستانی داعش هەڵە بوون، چونكە مەبەستیان بوو بەناهەقی و زوڵم ناوچەكە بخەنە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان بەڵام شكستی زۆر گەورەیان هێناو ئەو بڕوا بەخۆبوونەی كە هەیانبوو لەوەی كە كەس ناتوانێ تێكیان بشكێنی نەما، چونكە هێزی پێشمەرگە شكستی زۆر گەورەی پێهێنان و بەجیهانی پێشاندا كە داعش ئەو هێزە نیە كە پێشانی دەدات، ئەوەتا لە شەڕەكانیشدا دەبینین چۆن رادەكەن و خۆیان دەشارنەوە و بە دیل دەگیرێن .
پیوەست بە رەوشی میحوەرەكەی (د.كەمال كەركووكی) گووتی، لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك و قەزای دووبز لە 9\3\2015دا دووای ئەوەی شكستی زۆر گەورە بەتیرۆریستان هێنراو زۆریان لێ كوژراو بەدیل گیراو هەڵ تەكێندران لە ناوچەكە، لە ئیستادا ئەوناوچانەی تیرۆریستانی لێیە لە میحوەرەكەمان ئەوا لەژێر رەحمەتی ئاگرینی هێزی پێشمەرگەدان. لە میحوەرەكەمان هیچ دێیێكی كوردی لەبندەستی تیرۆریستان نەماوەو بەڵكو چەند گوندێكی عەرەبیشمان ئازاد كردووە، یەكەم میحوەرین لە هەموو كوردستان ئاوا تیرۆریستانمان روخاندبێت.
لێرەو لەوێ تیرۆریستان خۆیان كۆدەكەنەوە كە هێرش بێنن، بەڵام هێزی پێشمەرگە زۆر بە چاوكراوەیی لە سەنگەرەكانی پێشەوەن بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان و بەرنامەشمان هەیە لە داهاتوودا زیاتریش راویان بنێین.
سەرباز واحد