Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە لە شنگال هێرشێكی داعشی تێك شكاند.. زیانی زۆر بەر تیرۆریستان كەوت

شنگال-kdp.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆریستانی داعشی لە دوو قۆڵەوە تێكشكاند و زیانی زۆریشی پێ گەیاندن، لە هەندێك شوێنیش هێزی پێشمەرگە بە نارنجۆك لە تیرۆریستانی داعشی داوە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال عەقید (عیسا زێوەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ  تیرۆریستانی داعش لە قەسەری سمایل بەگ و شنگالی كۆن هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هەر زوو هێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە، تیرۆریستانیش تێك شكێندران و زیانی زۆریان پێ گەیەندرا".

عەقید (عیسا) گوتیشی: "هۆكاری شكەستەكەی داعش ئەوە بوو، لەو شوێنەدا كە هێرشیان بۆ پێشمەرگە هێنا، بە نارنجۆك پێشمەرگە لێی دان و جگە لەوەیش ورەی پێشمەرگە زۆر بەرزە و، بە پێچەوانەیشەوە تیرۆریستان لەوپەڕی لاوازیدان و بەرەو نەمان دەچن".

(زێوەیی) دەشڵێت: "لەو هێرشەدا زیانی زۆر بەر دوژمن كەوتووە، لە ئێستایشدا تەنیا شەڕی قەنناس ماوە و هێرشكردن كۆتایی هاتووە".

بڵند ئیبراهیم