Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە دەكرێت

هەولێر-KDP.info- بەپێی ئەو زانیاریانەی  دەست  ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، وەزارەتی دارایی خەریكە مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران ئامادە بکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەستی­خستوون، وەزارەتی  دارایی  فەرمانی بە گەنجینەكان كردووە  لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات ئامادە بكەن؛ گەنجینەكانیش ئامادەیان كردووە.
بڕیار وایە بەم نزیكانە 500ملیار دیناری دی لە بەشەبوودجەی کوردستان لە بەغداوە بگات و، لەو پارەیە مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكرێت.
(خەتاب سابیر) گەنجینەوانی هەولێر لە لێدوانێكدا وای بە  ماڵپەڕی فەرمیی  پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "وەزارەتەکان لە لیستی مووچەی  مانگی شوبات ورد بوونەتەوە و، لە هەندێکیان بوونەتەوە؛ لیستی مووچەی مانگی  دووی فەرمانبەران ئامادەیە، پارە هەبێت  كێشەمان نییە."
گەنجینەوانی هەولێر گوتیشی: "ڕۆژی شەممە مووچەی مانگی یەكی  مامۆستایان دابەش دەكرێت و، زۆری نەماوە مووچەی مانگی یەكی هەمووان بدرێت؛ وا چاوەوڕانی مووچەی مانگی شوبات دەكەین."
یەحیا سابیر