Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، زیندانیانی سیاسی، وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ڕۆشنبیری و لاوان، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، داد، سامانە سرووشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە كە، سبەی پێنجشەممە 26/3/2015 ئەم وەزارەتانەی خوارەوە مووچەی مانگی یەك وەردەگرن:
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ڕۆشنبیری و لاوان، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، داد، سامانە سرووشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، هەروەها كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.

ئومێد بابان