Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەینێ مووچەی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەك دابەش دەكرێـت

هەولێر-KDP.info- وەزرارەتی  دارایی‌وئابووریی هەرێمی  كوردستان لە ماڵپەڕە  فەرمییەکەی خۆیدا وای بڵاو كردووەتەوە: "سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥/٣/٢٠١٥ چەند وەزارەت و دەستەیەك   مووچەی مانگی یەك وەردەگرن."
ئەو دامودەزگایانەی  سبەینێ چوارشەممە مووچە وەردەگرن بریتین لە وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی دارایی‌وئابووری، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی كشتوكاڵ، لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری و، دەزگای مین و، دەستەی وەبەرھێنان و، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەكانی مافی مرۆڤ و، ژینگە و، دەستپاكی و، فەرمانگەی ناوچەكانی دەرەوەی ھەرێم
وەزارەتەكانی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش و زێرەڤانی مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2015 وەرگرتووە.
ڕۆژی دووشەممە لە بەغداوە 490ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەران و، پارەی گەنمی جووتیارانیش گەیشتە هەرێمی كوردستان.
یەحیا سابیر