Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كاندیدی سەرۆككۆماری ئەمەریكا: دروستبوونی دەوڵەتی كوردی، جێبەجێكردنی لە گوتنی ئاسانترە

ئەمەریكا-KDP.info-  بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی CNN، كاندیدی داهاتووی كۆمارییەكانی ئەمەریكا بۆ سەرۆككۆمار سیناتۆر (راند بۆڵ) دەیەوێت سەربەخۆیی بە كورد بدات و دەشڵێت، دروستبوونی دەوڵەتی كوردی، جێبەجێكردنی لە گوتنی ئاسانترە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەكە، كە جێرمی دایمۆند (Jeremy Diamond) بۆ CNN ئامادەی كردووە، ئەو سیناتۆرە بڕوای وایە كە ئەمەریكا نابێت تەنیا راستەوخۆ چەك بۆ كورد بنرێت، بەڵكە دەبێت بەڵێنی دەوڵەتی كوردییشیان پێ بدات.

(بۆڵ) ئەوەیشی ڕاگەیاند كە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی، جێبەجێكردنی لە گوتنی ئاسانترە.

(راند بۆڵ) پێوەست بە شەڕی پێشمەرگەیش گوتی: "ئەگەر ئێمە گفتی دەوڵەتیان پێ بدەین، ئەوا ئەوان وەك ئاگر دەجەنگن و، دەوڵەتی كوردییش كۆتایی بە كێشەی چەند ساڵەی نێوان كورد و تورك دەهێنێت".

كاندیدی داهاتووی كۆمارییەكانی ئەمەریكا بۆ سەرۆككۆمار ئاماژەیشی دا: "هاتنی داعش بۆ هەرێمەكە، بووەتە هۆی پاڵپشتیكردن لە پایە و پێگەی كوردستان لەبەر ئازایەتیی پێشمەرگە، بەوەی كە بوونەتە كاریگەرترین هێز لە بەرپەرچدانەوەی داعش، ئەمە لە كاتێكدایە كە سوپای عێراق لە ناوچەكانی دیكەدا دەرەقەتی تیرۆریستان نایەن".

سیناتۆر (راند بۆڵ) لەو گرووپە بوو كە بڕوایان وابوو چەك راستەوخۆ و بە بێ گەڕانەوە بۆ حكوومەتی عێراق بۆ پێشمەرگە بنێردرێت، بەڵام ئێستا ئەو هەنگاوێك زیاتری ناوە و باس لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات.

خەسرەو حمەڕەشید