Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بزانە خەلیفە تیرۆریستەکەی داعش لەخەودا چی بینیوە

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ دەڵێ، داعش بەیانی کردووە خەلیفە تیرۆریستەکەیان (ئەبوبەکر بەغدادی) لە خەودا بینیویەتی پێغەمبەری ئیسلام پێیگوتووە مووسڵ چۆڵ بکەن و جێی بهێڵن.

ناوەندەهەواڵگرییەکانی ئەمەریکاو جیهان وایدەبینن کە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ لەئانوساتدایە، بەڵام تائێستا سەعاتی سفر لێنەدراوە، ئا رێک لەمکاتەدا خەلیفە تیرۆریستەکەی داعشان (ئەبوبەکر بەغدادی) بانگەشەی کردووە کە پێغەمبەری ئیسلامی لە خەودا بینیوە و پێیراگەیاندووە مووسڵ چۆڵ بکەن و جێ بهێڵن؛ لە تەواوی مووسڵیشدا خەونەکە بڵاو کراوەتەوە.

دەربارەی ئەم خەونە بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، داعشان لە مووسڵدا بانگەشە دەکەن کە گوایە ئەمیری تیرۆریستانی داعش (ئەبوبەکر بەغدادی) پێغەمبەر (محەمەد) درودی خوای لەسەر بێت هاتووەتە خەونی و پێیگوتووە کە دەبێ مووسڵ چۆڵ بکەن و جێی بهێڵن.


بڵند ئیبراھیم