Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حەفتەی دابێ، مووچە دەدرێت

هەولێر-KDP.info-ئەندامی‌ لیژنە‌ی پەروەردەی ‌پەرلەمانی‌ كوردستان (ئایدن مەعروف)، بە ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتیی  دیموكراتی  كوردستانی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی كوردستان دەستیان كەوتووە، سەرەتا یان ناوەڕاستی  حەفتەی  دابێتەوە مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2015ـی فەرمانبەران دەدرێت.
(ئایدن مەعرووف) گوتیشی: "زانیومانە ئەو 500ملیۆن دۆلارەی كە هەرێمی كوردستان لە توركیای قەرز كردووە، گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و، بڕیارە بڕێك پارەی تریش لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێم بنێردرێت، ئەو پارانەیش مووچەی پێ دابین دەكرێت."
ئەندامەكەی لیژنە پەروەردەی پەرلەمانی  جەختی كردەوە، وەزارەتی  دارایی ئامادەكارییان كردووە بۆ دانی مووچەی فەرمانبەران.
لە 28ـی شوباتی ڕابردوودا، وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2014ی ئاخر فەرمانبەرانیشی دا.
یەحیا سابیر