شنگال -KDP.info- له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەانی سه‌ر چیای شه‌نگال بۆ چه‌ندین جار تیمی ده‌زگا به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌دار كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی ده‌باتە سه‌ر چیاكه و، به‌سه‌ر ئاوارەاندا دابه‌شی ده‌كات، له هه‌ڵمه‌تێكی نوێ‌دا به ئاماده‌بوونی (شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا) سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆراك و سوته‌مه‌نی و جلوبه‌رگ و خواردنی به‌یانیان گه‌یانده 2000 هه‌زار ئاوارە له‌سه‌ر چیای شه‌نگال.
له درێژه‌ی كار و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەانی سه‌ر چیای شه‌نگال، پاش ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ئاسمانی و وشكانییه‌وه چه‌ندین جار كۆمه‌ك و هاوكاری به‌رفراوانی گه‌یانده ئاوارەانی سه‌ر چیاكه؛ ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆراك و پێداویستیی زستانه‌یان بۆ دابین ده‌كات و، بە تیمه‌كانیدا بۆیانی دەنێرێت؛ له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌سه‌ر چیای شه‌نگال به ئاماده‌بوونی شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، تیمی ده‌زگا هه‌ستان به دابینكردنی خۆراكی مانگانه بۆ 2000 هه‌زار خێزان كه بۆ هه‌ر خێزانێك كارتۆنێك برنج و ساوار و ڕۆن و فاسۆلیا و خوێ و ئاوەته‌ماته و، لەو بابەتانەی تێدایه، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی 40 لیتر سووته‌مه‌نی بۆ هه‌ر خێزانێك كه لەو وه‌رزی سه‌رما و بارانەدا پێویستییه‌كی زۆریان پێ هه‌بوو؛ ئاوارەکانی سه‌ر چیاكه زۆر سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان كرد كه تاكه ده‌زگا بووه توانیویه‌تی سووته‌مه‌نیان بۆ دابین بكات، كه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 240000 لیتر سووته‌مه‌نییان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه, هه‌روه‌ها ئومێدی زیاتریان به ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌بوو كه درێغی ناكات له گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان و ئومێدی به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌زگا خواست، هاوكات هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی (20000) پارچه پارازتە (معه‌له‌بات) كه بیکەنە ناشتا، هه‌روه‌ها 3800 كیسه جلوبه‌رگ و ساقۆ (قه‌مسه‌ڵه)ی گه‌ورانە دابه‌ش كران.