هه‌ولێر- KDP.info-به‌رپرسی لقی دووی پارتی ئاماژه به گوتارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه فەرمووی: "داعش نابێته هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر كوردستان" و، ده‌شڵێت پێشمه‌رگه له پێگه‌یەکی بەهێزی ستراتیژیکدایە.
به‌رپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان عه‌لی حسێن له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "داعش ناتوانێت ببێته هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر كوردستان"، لەژێر رۆشنایی ئەو لێدوانەدا عەلی حسێن دەڵێ، ئیدی داعشان مەترسی راستەوخۆیان بۆسەر کوردستان نەما. بەرپرسی لقی دووی پارتی دەشڵێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تووشی شه‌ڕی داعش بوو، له‌بەرە ئەوەی چاوه‌ڕوانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی نه‌ده‌كرد و، کورد بە گوێرەی پێویست ئامادە نەبوو؛ پێشبینش نه‌ده‌كرا داعش ئەو هه‌موو چه‌كه قورسه‌ی سوپای عێراقی که‌وتبێته ده‌ست؛ دوای كۆكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و هاوكاریی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر زه‌وی ناوچه‌كانی كوردستان له ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه و هه‌ركاتێك پێشمه‌رگه بیه‌وێت پێشڕه‌وی بكات ئاماده‌یه به‌ڵام له ڕووه سیاسیه‌كه‌وه نامانه‌وێت بچینه شوێنێك كاردانه‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌بی لێ كه‌وێته‌وه، چونكه شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ داعشدایه و هه‌ر پێشڕه‌وییه‌ك بكرێت ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و به‌غدا و تیرۆردا؛ هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان و ناوچه‌كه به‌ڵام له ئه‌رزی واقیع داعش ئه‌و مه‌ترسیه ڕاسته‌وخۆیه‌ی نه‌ما له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
گوتیشی: "داعش به‌ره‌و نه‌مان و پووكانه‌وه ده‌چێت؛ پێشمه‌رگه له پێگه‌یەکی به‌هێز و گەورەی ستراتیژیکدایه و، به‌رنامه هه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ی خۆمان تۆكمه‌تر بكه‌ین و، گره‌نتی هه‌ندێك شوێن بده‌ین بۆ ئه‌وه كه‌س دزه نه‌كاته ناویان و، پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌یه بۆ پاراستنی ناوچه كوردستانییه‌كان ".