Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داعش ڕێگەکەی تێک‌دا و دوور نییە فڕگەكەیش بتەقێننەوە

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، تیرۆریستانی داعش ڕێگەی فڕگەی مووسڵیان تێک‌دا و لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراویشەوە  6 تیرۆریستی داعش لە شاری مووسڵ كوژران.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش ئەو ڕێگە سەرەكییەی بۆ فڕگەی شاری مووسڵ دەچێت تەقاندووەتەوە، بۆیە دوور نییە بەم زووانە فڕگەكەیش بتەقێننەوە.

(مەموزینی) ڕوونیشی كردەوە، هەر ئەمڕۆ چەند چەكدارێكی نەناسراو لە ناوچەی خەوسار لە بەشی رۆژهەڵاتی مووسڵ دەستڕێژی گولـلەیان لە بارەگایەكی تیرۆریستانی داعش كردووە و 6 تیرۆریستی لە بارەگاكەدا كوژراون.

هەژار مەموزینی