Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

قاسم شەشۆ: تا مانگی چوار، داعش لە شنگال وەدەرده‌نێین

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، "پلان بۆ هێرشكردن ئامادە كراوە و هێزی پێشمەرگە ‌زۆر بە گوڕوتینەوە چاوەڕوانی فەرمانی هێرشكردنن، تاوەكو مانگی چواریش یەك داعش لە ناوچەی شنگال نامێنێت و وەدەریان دەنێین".

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری شەنگال (قاسم شەشۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، "داهاتووی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە داگیركراوەكانی هەرێمی كوردستان لەناوچوون و مردنە، پلانەكان بۆ هێرشكردن ئامادە كراوە و هێزی پێشمەرگە ‌زۆر بە گوڕوتینەوەچاوەروانی فەرمانی هێرشكردنن، بێگومان ئەم پلانەیش ‌بە سیاسەتی حەكیمانەی ‌(سەرۆك بارزانی) سەركەوتوو دەبێت، بۆیە پێم وایە ‌تاوەكو مانگی چوار یەك داعش لە ناوچەی شنگال نامێنێت و وەدەریان دەنێین".
(شەشۆ) پێوەست بە هێرشەكانی داعش لە ناوچەی شنگال دەڵێت، داعش لە ناوچەی شەنگال بە بەردەوامی هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، ‌بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان لەسەردەستی پێشمەرگە قارەمانەكان تێك دەشكێنرێن و كوژراوێكی زۆر لە دوای خۆیان جێ دەهێڵن.
ئەو فەرماندەیەیی هێزی پێشمەرگە لە شنگال ڕوونیشی كردەوە، داعش شكستخواردووە و لە كۆتایی تەمەنیاندان، لە ‌ئێستایشدا زۆر لاوازن و هێرشەكانیشیان زۆر بە شپرزەیی ئەنجام دەدەن.

سەرباز واحد