Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگەو شەڕڤانان ٧٦ داعشیان کوشت

کۆبانی-KDP.info-لەوەتەی داعش گوندەکانی کۆبانی چۆڵکردووە و پێشمەرگەو شەڕڤانانیش توانیان زۆر بە ئاسانی تەواوی گوندەکان کۆنتڕۆڵ بکەن، بۆیەکەمجارە دوای وادەیەکی درێژ لەڕۆژهەڵاتی کۆبانییەوە تیرۆریستان هێرش بۆ سەر هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان بهێنن، بەڵام وەک نەقیب (رزگار) زانیاری پێداین کە توانیویانە ٧٦ تیرۆریست بکوژن.

ئەفسەری هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی‌ نەقیب (رزگار بەهرام شێروانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لەوەتەی داعش گوندەکانی کۆبانی چۆڵکردووە و پێشمەرگەو شەڕڤانانیش بە ئاسانی گشت گوندەکانیان کۆنتڕۆڵ کردووە، دوای وادەیەکی درێژ بۆیەکەمجارە تیرۆریستانی داعش لە رۆژهەڵاتی شاری كۆبانییەوە بتوانن‌ هێرشێكی فراوان دەستپێبکەن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەو شەڕڤانان بەرپەرچدرانەوە و هێرشەکەیان تێک شکێندرا.
(نەقیب رزگار) دەشڵێت، لەدوێنەوە تا ئەو ساتە کە ئێستا لێدوانتان بۆ دەدەم پێشمەرگە و شەڕڤانان توانیویانە ٧٦ تیرۆریستی داعش بکوژن.
گوتیشی، ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی هێزی پێشمەرگە بۆ شوێنگرەوەی ئیمە لە هەرێمی کوردستانەوە بەرە و کۆبانی دێن.
نەشوان بەرزنجی