ههولێر-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، بوونی نوێنەرانی کورد لە بەغدا وەکو گوشارێكه لەسەر حکوومەتی عێراق و، جەختیش دەکاتەوە سبهینێ بڕیارە سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بكهن و، داوای لێ دەكهن مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم به تهواوهتی ڕهوانه بكات.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەڵان نوورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کە ئێمە لە بەغداداینە، بە فەرمانی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردە و، ھەر بڕیارێکیش بدات ئێمە جێبەجێی دەکەین؛ کە ئێمە جارێ لە بەغداداینە، بۆ ئەوەیە نێوانی ھەرێم و بەغدا نەپچڕێت، هەڵبەت بەرژوەندیی ھەردوو لایشی تێدایە."
(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، ئێمە بەردەوام سەرکردەکانی بەغدا دەبینین و، باسی ڕەوشی فەرمانبەران و، پێشمەرگەیان پێ دەگەیێنین؛ داخوازییەکانی ھەرێمی کوردستانمان گەیاندووەتە بەغدا؛ ئەگەر سەرکردایەتیی ھەرێم بیەوێ زۆرێکی زیاتریشیان بۆ دەهێنین؛ خۆی بە پرسیار و لێپێچینەوە لە بابەتەکان، زۆر بۆ بەغدا دەهێنین.
(نوورەدینی) ــ کە ئەندامی لیژنەی نەزاھەیشە ــ دەڵێت: "بڕیارە سبەینێ سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بکەین و، لەوێ داوای لێ دەکەین مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم به تهواوهتی بنێرێت."
بڵند ئیبراھیم