Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەغدا سەلماندی کە کورد پابەندی رێککەوتنەکە بووە

بەغدا-KDP.info-ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێ، 250ملیار دینار بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناكات، چونكە ئێمە مانگانە بەس بۆ مووچەی فەرمانبەران پێویستمان 830ملیار دینارە، بەڵام ناردنی ئەو بڕە پارەیە ئەوە دەگەینێت كە حكوومەتی عێراقیش دەزانێت و سەلماندی، حكوومەتی هەرێم پابەندە بەو ڕێكەوتنەی لە نێوانیان كراوە.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان  نەجیبە نەجیب) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، ڕاستە كە 250ملیار دینار گوازراوەتەوە سەر بەشی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەوە ڕێژەیەكی زۆر كەمە و بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناكات، كە هەرێمی كوردستان مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەران پێویستی بە 830ملیار دینار هەیە، بەڵام ناردانی ئەو بڕە پارەیە ئەوە دەگەینێت كە حكوومەتی هەرێم پابەندە بەو ڕێكەوتنەی كراوە و، حکوومەتی عێراق سەلماندی کە هەرێم پابەندی ڕێککەوتنەکە بووە، هەروەها گوتەبێژی حكوومەتی (عەبادی) ئەویش لای خۆیەوە دەڵێت، كە ئەوانیش پابەندن پێوە، ئەوەیش شتێكی باشە، كە ناتوانن بلێن حكوومەتی هەرێم پابەند نیە بەو ڕێكەوتنەی كراوە.
(نەجیبە) گوتیشی: دەبێت ئەوەیش بلێین، كە ئەو 250ملیار دینارە بەشی هیچ ناكات و لەناو بوودجەدا وا هاتووە كە دەبێت مانگانە حكوومەتی عێراق ترلیۆنێك‌و200ملیار دینار ڕەوانە بكات، جگە لە بوودجەی پێشمەرگە، پێویستە حكوومەتی هەرێم ئەوە بزانێن هەرچەندە پابەندی ڕێککەوتنی بەغدایش بێ بەڵام پێویستە کار بۆ سەربەخۆکردنی ئابوورییەکەی بکات، ئەگەر ئەوانە پابەند نەبوون بە ڕێكەوتنەكەوە و بوودجەیان نەنارد، ئێمە بتوانین نەوتی خۆمان بە باشی ڕەوانە بكەین و دەستەپاچە نەبین."
ڕابین شێروانی