Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کاتی دابەشکردنی مووچەی ماموستایان دیاری کرا

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، کە ئەم حەفتەیە مووچەی مامۆستاکان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بدرکێنین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەند پێشنیارێک دراوەتە وەزارەتی دارایی کە لەبەر ئەوەی ژمارەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە گەلێک زۆرە، بۆیە بە پێویستیان زانیوە کە ھەرجارە و مووچەی بەشێکیان بدرێت، بۆ نموونە جارێک مووچەی بنەڕەتی یاخود ئامادەیی یاخود فەرمانبەران، کە بە یەکەوە نەبێت، ئەمەیش بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوا نەکەوێت.
ڕوونیشی کردەوە، ڕەنگە ئەو پێشنیارە لەمەولا بچێتە واری جێبەجێکردنەوە."
سەرچاوەکە گوتیشی، بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی دارایی، بڕیارە ئەم حەفتەیە مووچەی مامۆستاکان و، فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.
بڵند ئیبراھیم