Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رۆمیۆ هەكاری: سەرۆک بارزانی بۆ مەسیحییەکان بڕیارێکی مێژوویی دا

هەولێر-KDP.info- سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بەیت نەهرەین (رۆمیۆ هەکاری) ڕاگەیاند، (سەرۆک بارزانی) بڕیارێکی مێژووی بۆ مەسیحییەکان دەرچواند کە لەسەر راسپاردەی (سەرۆک) هێزیێکی مەسیحی پێک‌هێنرا و لە حەفتەی دادێ مەشق و راهێنانەکانیان تەواو دەکەن، ئەم دڵسۆزییەی (سەرۆک) هەمیشە دەریدەخات و دەریشی خستووە کە، لە خەمی گشت نەتەوەکاندایە و گشت نەتەوەکانیش لە چوارچێوەی هەریمی کوردستاندا دەپارێزێت.

سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بەیت نەهرەین (رۆمیۆ هەکاری) بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، (سەرۆک بارزانی) بڕیارێکی مێژووی بۆ مەسیحییەکان دەرچواند کە لەسەر راسپاردەی (سەرۆک) هێزیێکی مەسیحی پێک‌هێنرا و لەهەفتەی دادێ مەشق و راهێنانەکانیان تەواو دەکەن، ئەم دڵسۆزییەی (سەرۆک) هەمیشە دەریدەخات و دەریشی خستووە کە؛ لە خەمی گشت نەتەوەکاندایە و گشت نەتەوەکانیش لە چوارچێوەی هەریمی کوردستاندا دەپارێزێت.


(رۆمیۆ) دەڵێ، "هەمیشە (سەرۆک بارزانی) ئاسودەیی بە گشت نەتەوەکان بەخشیوە؛ ئێمە هەمیشە پشت بە (سەرۆک بارزانی) دەبەستین و؛ مافەکانی ئیمە و گشت نەتەوەکانی لە هەرێمی کوردستان پاراستوون."


لەبارەی هێزی تایبەتی مەسیحییەكان (رۆمیۆ هەکاری) گوتیشی، "بیرۆكەی دروستكردنی هێزی تایبەت بە پێكهاتەی مەسیحییەكان لە ساڵی رابردوودا دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ناوچە مەسیحنشینەكانی دەشتی نەینەوا و ئاوارەبوونیان بۆ هەرێمی كوردستان دروست بوو، بە پێویستمان زانی كە دەبێت مەسیحیەكانیش هێزێكی تایبەت بەخۆیان هەبێت بە ئامانجی پاراستنی ناوچەكانیان؛ هەڵبەت دوای ئەوەی کە ناوچەکان ئازاد دەکرێنەوە هێزەکان لەوێدا جێگیر دەکرێن؛ ئەوەبوو توانیمان بە بڕیاری (سەرۆك بارزانی) و بە هاوكاریی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەدان كەسی خۆبەخش لە پێكهاتەی مەسیحی رەوانەی مەشقكردن بكەین و هەفتەی دادێ مەشق و راهێنانەکانیان تەواو دەبێت و، بارەگای ئەو هێزانەش لە تەلەسقۆف دەبێت."


سەرباز واحد