Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حکوومەت وادەی دابەزاندنی نرخی بەنزینی دەستنیشان کرد

هەولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ھەفتەی داھاتوو ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غاز کۆ دەبێتەوە و نرخی نوێی بەنزین دیاری دەکرێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت کە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە حکوومەت دەستمان خستوون، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غاز لە ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و؛ نرخی نوێی بەنزین دیاری بکات.
دڵشاد شەعبان) گوتیشی، تا ئێستا ھیچ نرخێک دیارینەکراوە و ھەر نرخێکیش بڵاو بکرێتەوە راست نییە، چونکە تا ئێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، ئێمە وەک پەرلەمان ھیچ پێشنیازێکمان لە بارەی نرخی بەنزین نەداوەتە حکوومەت ، چونکە حکوومەت خۆی نرخەکە دیاری دەکات.
بڵند ئیبراھیم