Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەبوبەکر بەغدایى بریارێکى نوێى تایبەت بە داعشە بیانییەکان دەرکردووە

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسى ڕاگەیاندنى لقى 14ـى پارتیی دەڵیت، (ئەبوبەکر بەغدایى) بریارێکى نوێى تایبەت بە بیانییەکانى نێو رێزى تیرۆریستانى داعش، دەرکردووە؛ لەناو مووسڵیش ژمارەیەکى زۆر خەڵکیان بە زۆرى بردووە بۆ شەڕ. گوتیشى لە ئەنجامى بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکان ژمارەیەکى زۆر تیرۆرست کوژراون.

بەرپرسى ڕاگەیاندنى لقى 14ـى پارتیى دیموکراتى کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەمموزینى) بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتیی دیموکراتى کوردستانى گوت: "خەلیفەکەى تیرۆریستانى داعش "(ئەبوبەکر بەغدایى) بڕیارێکى نوێى دەرکردووە و تێیدا هاتووە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک داعشە بیانییەکان سزا بدرێن، ئەوەى سزایشى لەسەرە دەبێت ببەخشرێ."
(مەموزینی) گوتیشى: "تیرۆریستانى داعش لەناو مووسڵ 200 کەسیان دەست بەسەر کردووە، بەزۆرى بەرەو شەڕیان بردوون؛ هەروەها لە بازاڕى پەرتووک فرۆشانی شەقامی نەجەفى شارى مووسڵ 3000 پەرتووکیان بردووە سوتاندوویانن."
 
هاوکات زیانیاریی دا کە، فرۆکە جەنگییەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانان بۆردوومانى وادى عەگاب و گەرەکى حەدباى نێو شارى مووسڵیان کردووە، لە ئەنجامدا 14 تیرۆریستى داعش کوژراون؛ هەروەها سەربازگەى غەزلانییە و رەشیدیەیشیان بە چڕی بۆردوومان کردووە و زیانى زۆریان لێ داون، بەڵام تاکو ئێستا ئامارێکى تەواوى زیانەکانى تیرۆریستانى داعش دیار نییە.

نەشوان بەرزنجى