Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

قۆڵی باشیک..لە کەشێکی تەمومژاویدا پێشمەرگە داعشی لە جوڵە خست

باشیک-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەی هەڵگورد لیوا (موسا گەردی) رایگەیاند کە، لە قۆڵی باشیک لە گوندی قۆپان لە کەشێکی تەمومژاویدا داعش دەستیان بە جموجۆڵ کرد کە هێرشمان بۆ بهێنن، بەڵام یەکڕاست لە ساتی جوڵەی ئەواندا بە سەختی تۆپبارانمان کردن و؛ لە جوڵەمان خستن.
فەرماندەی فەرماندەی هەڵگورد لیوا (موسا گەردی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە چەندین قۆڵ چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و، لەگشت هێرشەکانیاندا تێكشكێنران و بە سەدان کوژرا و برینداریان هەبوون، لە قۆڵی باشیک لە گوندی قوپان هەستمان بە جموجۆڵی پێشوەختەی داعش کرد کە دەیانویست هێرشبکەن، بەڵام رێکلەوساتەدا بۆردومانمان کردن و؛ شکستمان بە جموجۆڵەکانیان هێنا.
(موسا گەردی) دەشڵێت، داعش دەویست سوود لە کەشوهەوای ئەمبەیانییە وەرگرێت کە تەمومژاوی بوو، بەڵام پێشمەرگە وریابوون و؛ بۆردومانمان کردن و ژمارەیەکی یەکجار کوژرا و برینداریان هەن، بەڵام بە تەواوەتی ئامارەکەمان لە ئێستادا لەبەردەست نییە.
لیوا (موسا گەردی) راشیگەیاند کە، ئەو رۆژانەی کەشوهەوا تەمومژاوییە داعش دەیانەوێ هێرشبکەن، بەڵام ئێمە پێشوەختە حسێبی ئەو پێشبینییەمان کردبوو، بۆیە لە قۆڵی ئێمەدا نەیانتوانی بجوڵێن و، بە سەختی تۆپبارانمان کردن.
رابین شێروانی