Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ رەوانەکردنی 100 راهێنەری سەربازی بۆ هەولێر پەسەند کرد..چەکی زیاتر دەنێرن

ئەڵمانیا-KDP.info-پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ رەزامەندی دەربڕی کە 100 راهێنەری سەربازی وڵاتەکەی رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ ئەوەی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە بکەن..هەروا وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دووپاتی کردەوە کە، چەکی زیاتر بۆ پێشمەرگە رەوانە دەکەن.

ماڵپەڕی ( دەچیس وێڵ) لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی پەرلەمانی ئەڵمانیا، ئێوارەی پێنجشەممە بە زۆرینەی دەنگ ڕازیبوون لە دەمێکی زۆر نزیکدا، وڵاتەکەی 100 راهێنەری ئەڵمانیایی رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات؛ بۆ ئەوەی دەستبکەن بە مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەگە.
بڕیاری رەوانەکردنی راهێنەرانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی دەنگی زیاتر لە 457 پەرلەمانتار بوو؛ کاتێ بڕیارەکە خرایە دەنگدانەوە تێکڕا گوتیان بەڵی بۆ رەوانەکردنی راهێنەرانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان و؛ بڕیارەکەیان پەسەند کرد.
پەرلەمانتاری حیزبی دیموکراتی یەکسانی لە لیژنەی وەزارەتی بەرگری (ڕۆڵف موتزینش) پێش دەنگدانەکە گوتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی کە، ناردنی راهێنەران بۆ هەرێمی کوردستان هێمایەکی گرینگ دەبێت بۆ بەشداری ئەڵمانیا لە شەڕی دژ بە داعشدا، هەروا ئەمەشی بە هەنگاوێکی گرینگ ناو برد کە، وڵاتەکەی پێشانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بدات و بزانرێت کە رۆڵی ئەڵمانیا بۆ لاوازکردنی پیگەی داعش چەندە گرینگ بووە.
هەر لەو بارەیەوە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا (ئۆرسۆلا ڤۆندێر لیین) ئاشکرایکردووە کە، بەزووترین کات چەکی زیاتر رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکەن، تا مانگی شوبات کاروانێکی دیکەی چەکەکانیان بۆ هەولێر دەنێرن.
چەکی میلانی ئەڵمانیا کاریگەری باشی هەبوو بۆ تێکشکاندنی داعش، بەڵام ئەوەی کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ مێدیاکان گوتوویانە کە پێدەچێت ئەڵمانیا چەکی قورستر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە رەوانە بکات.
(ڤۆندێر لیین) باسی لە پێداویستی سەربازی پێشمەرگە کرد کە، تا بەشێوەیەکی زیاتر بتوانرێت داعش تێکبشکێندرێت و گوتی: پێشمەرگە پێویستی بە کەلوپەلی سەربازی زیاترە، بۆیە بە پێویستی دەزانم کە زیاتر ئەڵمانیا یارمەتی پێشمەرگە بدات، هەڵبەت ئاماژەشیدا کە، ناردنی جل و بەرگی زستانەش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە رەوانە دەکەن.
جێی ئاماژەیە، بەگوێرەی زانیاری مێدیاکانی ئەڵمانیا ئەو وڵاتە لە دەسپێکی جەنگی دژ بە داعش 15 راوێژکاری بۆ هەولێر ناردوون، تا مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە بکەن.
و/ خالید ئەحمەد