Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

محەمەد کەمال: زیاتر لە 100 تیرۆریست کوژراون..رەوشی کەرکووک جێگیرە

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ( محەمەد کەمال) دەڵێت، ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکووک زۆرینەی شوێنەکانی ئازادکردووەتەوە و زیاتر لە 100تیرۆریستیش کوژراون.

بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک (محەمەد کەمال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت کە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە چەند شوێنێکەوە تیرۆریستانی داعش هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر پێشمەرگەوە و هەندێ ناوچەیان داگیرکرد، هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچیان دانەوە و تێکیان شکاندن و، مەکتەب خالید و تەلوەردیان ئازاد کردنەوە.
(محەمەد کەمال) دەشڵێت، لە ئێستادا تەنیا سوڵتان عەبدوڵڵا لەدەستی داعشدا ماوە، ئەگەرنا تەواوی ناوچەکانی دیکە ئازاد کراونەتەوە.
(کەمال) ئاماری زیانەکانی داعشی لەو شەڕەدا باسکرد کە، 60 تەرمی تیرۆریستان گەینراونەتە حەویجە و؛ هاوکات 42 تەرمیش کەوتوونەتە دەستی هێزی پێشمەرگە.
هەروا ئاماژەی بە دۆخی نێو شاری کەرکووک کرد کە لە ئێستادا رەوشی نێو شار ئارامە و؛ پێوەست بە بەرەی جەنگیش گوتی: پێشمەرگە هێرشبردنی جارێ راگرتووە، بەڵام بەشێوەیەکی چڕ بۆردومانی مۆڵگەکانی داعش دەکات.

بڵند ئیبراھیم