Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

قۆڵی خازر..پێشمەرگە داعشی شکاند و 18 تیرۆریست کوژراون

خازر-KDP.info-لەقۆڵی خازر فەرماندەی پێشمەرگە موقەدەم (جادر كەریم) رایگەیاند کە، هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی هێرشێکی تیرۆریستانی داعشیان داوەتەوە و لەئاکامدا 18 تیرۆریست کوژراون، هەروا ژمارەیەکی یەکجار زۆریشیان لی بریندار بوون.

لە قۆڵی خازر فەرماندەی پێشمەرگە موقەدەم ( جادر كەریم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە میحوەری خازر و حەسەند شام چەكدارانی داعش هێرشیان بۆ هێناین، هێزەکانی پێشمەرگە بوێرانە بەرپەرچی داعشیان دایەوە و؛ زیانی گەورەیان پێگەیادن و تێکیان شکاندن.
پێوەست بە زیانی داعش، موقەدەم ( جادر كەریم) دەڵێ، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان خستوون، 18 چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەکی یەکجار زۆریشیان لێ برینداربوون، هەروەها ژمارەیەک لە چەکی سوکی تیرۆریستانیش، دەستی بەسەر داگیراوە.

رابین شێروانی