Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەپەلە..دوا ئاماری کەسکێ گەیشت..ئەمیرێکی باڵا و 55 تیرۆریست کوژراون

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، رایگەیاند کە، لە ئاکامی ئەو گورزەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کەسکێ لە داعشی وەشاندووە، 55 تیرۆریست کوژران و هەروا ئەمیرێکی باڵای تیرۆریستانی داعش بە ناوی (عەبدولڕەحمان ئازەری) کوژراوە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە ناوچەی (كەسكێ) هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە هێنا، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە قارەمانانە لێیان هاتنە دەست و، گورزێکی گەورەیان لێ وەشاندن و تێکیان شکاندن، کە لە ئاکامی ئەو گورزەی پێشمەرگەدا تیرۆریستان 55 تەرمیان لە بەرەکانی شەڕدا کەوتوون، هەروا لەنێو کوژراوەکانیشیاندا ئەمیرێکی باڵای داعش بەناوی  (عەبدەلڕەحمان ئازەری) هەیە.
(مەموزینی) گوتیشی کە لە ئیستادا رەوشی تیرۆریستانی داعش لە نێو مووسڵ زۆر خراپە، چونکە رۆژانە دەستە دەستە سەرکردەکانیان بەرەو سوریا رادەکەن، دوای هەر شکستێکیش دەستەیەک لە چەکدارانیان گوللە باران دەکەن، ئەمڕۆیش 8 چەکداری دیکەیان گوللەباران کردوون.
سەرباز واحد