Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سیروان سیرینی: جارێکی دی تاکە کەسێکی وەک مالیکی ناتوانێ مووچە و قوتی هاووڵاتیان ببڕێت

بەغدا-KDP.info-ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، جارێكی دی کەسێکی وەک (مالیکی) ناتوانێت مووچە و قوتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ببڕێت، چونکە ئێمە رابەرێکی مەزنی وەک (سەرۆک بارزانی)-یمان هەیە، بۆیە کەسێک ناتوانێ مافەکانی کورد زەوت بکات.

(سیروان سیرینی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، جارێكی دی تاكە كەسێكی وەكو (مالیکی) ناتوانێت مووچە و قوتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ببڕێت، کورد و کوردستانیان رابەرێکی مەزنی وەک (سەرۆك بارزانی)-یمان هەیە و؛ ئیدی کەسێک ناتوانێت مافەکانی کورد زەوت بکات.
(سیروان سیرینی) پێوەست بە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) گوتی کە، هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ئاست ئەو سیاسەتەی لەگەڵ بەغدا پێڕۆی کردن بە سەرکەوتووی کۆتاییهات، وەک چۆن  توانی سیاسەتی وزەی هەرێمی كوردستان لە جیهاندا گەشە پێبکات وەهاش دەستکەوتێکی دی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بە سەرکەوتووی وەدیهات.
وەک باسی کرد کە، لەژێر ئەو سیاسەتی (سەرۆک بارزانی) بە شیوەیەکی گشتیی کە رابەری گەلی کوردە، هەروا ئەو سیاسەتەش کە حکوومەتی هەرێم لەژێر ئەجێندای سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێڕۆی دەکات، کەسێک ناتوانێت کورد هەڕاسان بکات ئەگەر لە هەر پۆستێکدا بێت.
(سیرینی) گوتیشی کە دوێنی ئێمە وەک فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی بەغدا بە یەکڕیزی نێوانمانەوە توانیمان سەرکەوتووبین کە لە بودجەدا گشت مافەکانی کورد جێگیرکران و  پەسەند کرا، هەروەها پێوەست بە پێشمەرگەیش ئیدی لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراق بە شێوەیەکی فەرمیی بودجەی بۆ تەرخانکرا کە؛ ئەمهەنگاوەش چووە چوارچێوەیەکی یاسایی وەها کە عێراق بە شیوەیەکی فەرمیی ددانی بە هێزەکانی پێشمەرگە نا.
هەروا سەبارەت بە ناوی (هەڵەبجە) ئەو پەرلەمانتارەی کورد دەڵێ، عێراق ناوی هەڵەبجەی بە پارێزگا هێنا و؛ دوو ملیار دنیاریشی بۆ تەرخان کرد، ئەمەش دەستکەوتێکی دیکەی گەورەبوو.

سەرباز واحد