Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کەسکێ..پێشمەرگە گورزێکی گەورەی لە داعش وەشاند..تەرمی 40 تیرۆریست کەوتوون

مووسڵ-KDP.info-فەرماندەی هێزەکانی پیشمەرگە لە دهۆک، زانیاری راگەیاند کە، هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی کەسکێ و گوندی شندۆخا لە رۆژئاوای مووسڵ بەرپەرچی هێرشەکانی تیرۆریستانی داعشیان داوەتەوە و؛ لە ئاکامدا توانیوویانە ژمارەیەکی یەکجار زۆری داعش بکوژن و تەرمی 40 تیرۆریستیش کەوتوونەتە دەستی هێزی پیشمەرگە.

فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە لە دھۆک (شێخ عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی کەسکێ و گوندی شندۆخا لە دەروازەی ڕێی تەلەعفەر بۆ مووسڵ ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە گورزێکی گەورەیان لێ وەشاندن و تێکیان شکاندن.

(شێخ عەلی) دەشڵێت، زیانێکی وەها گەورەیان لە داعش داوە کە ژمارەیەکی یەکجار زۆریان لێ کوشتوون و؛ تەرمی 40 تیرۆریستیش کەوتوونەتە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە.
(عەلی) گوتیشی کە، ئەو تەرمانەی داعش کە ئێستا لەبەردەستی هێزی پێشمەرگەن زۆربەیان بیانین، هەروا رەوشەکە ئارامبووەتەوە و داعش رایانکردوە و ئیدی ناوێرن جارێکی دی وا هێرش بکەنەوە.
بڵند ئیبراھیم