Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کەرکووک..چوار تیرۆریستەکەی نێو هوتێلی قەسری کەرکووک کوژران

کەرکووک-KDP.info-بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک (فەرھاد حەمە عەلی) ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوار تیرۆریستی خۆکوژ خۆیان لەنێو یەکێک لە هوتێلەکانی کەرکووک حەشاردابوو، توانرا هەر چوار تیرۆریستەکە بکوژن.

بەڕێوبەری راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک (فەرھاد حەمە عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، بەیانی ئەمڕۆ چوار تیرۆریستی داعش ئۆتۆمبێلێکیان لەبەردەم هۆتێلی قەسری کەرکووک لەنێو سەنتەری شار تەقاندەوە و، خۆشیان لەنێو هۆتێلەکە حەشاردا.
(فەرھاد حەمە عەلی) گوتیشی، ئەو چوار تیرۆریستە خۆکوژ بوون و پشتێنی بۆمبرێژکراویان لەبەربوو، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک هێرشیان کرایە سەر و؛ لەنێو هوتێلەکەدا هەر چوار تیرۆریست کوژران.
(عەلی) رونیشی کردەوە، لەنێو کەرکووک چەندین بازگە دانراون و پشکنین دەکەن، تا ئێستایشی لەگەڵدابێت ھاتووچۆ قەدەغەیە.
بڵند ئیبراھیم