Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پاش کەمێکی دیکە دەنگدان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە دەست پێدەکات..فڕاکسیۆنەکان رێک کەوتوون

بەغدا-KDP.info-سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (خەسرۆ گۆران) دەڵێت، کوتلەکانی پەرلەمان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە رێککەوتن و، بڕیارەشە پاش کەمێکی دیکە دەنگی لەسەر بدرێت.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق (خەسرۆ گۆران) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، سێكێشەی گەورە پێوەست بە بودجە لە نێوان فڕاكسیۆنە عێراقییەكان هەبوون و؛ لە بەیانییشەوە ئێمە لەگەڵ فڕاکسیۆنەکانی دیکە سەرقاڵی چارەکردنی کێشەکان بووین، کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەڕلەمان و هەموو فڕاكسیۆنەكانی نێو پەڕلەمان بوون و توانیمان ئەو گرێیانەی هەبوون لەسەر بوودجە بیكەینەوە و، رێک بکەوین.
لای خۆیشیەوە ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (سەرحان سلێڤانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" فڕاکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجە رێککەوتن و؛ بڕیارەیشە پاش کەمێکی دیکە دەست بە دەنگدان بکرێت.
(سەرحان سلێڤانی)گوتیشی، بودجەی ئەمساڵی عێراق ١١٩ ترلیۆن دینارە و بەشی ھەرێمی کوردستانیش ١٧%ـە.
بڵند ئیبراھیم-نەشوان بەرزنجی