Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاری مرۆیی پێشكەشی خەڵكی ڕەبیعە و دەوروبەری دەكات

پاش ئەوەی بۆ بەهاناوەچوونی بەپەلەی پەناخوازانی سەر چیای شەنگال و دەوروبەری و هەروەها شارەدێی وانكێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی زیاتر لە (56) بارهەڵگر خۆراك و پێداویستی بەسەر پەناخوازاندا دابەش كرد؛ بۆ جارێكی تر لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی و بە چاودێریی بەڕێز مەسروور بارزانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانیم گەورەترین كاروانی هاوكاریی مرۆیی و كۆمەك كە پێك هاتووە لە (11) بارهەڵگر لە خۆراك و كەلوپەل و پێداویستی و، سووتەمەنی و قەمسەڵە و، پێداویستیی زستانە، دەگەیێنێتە خەڵكی لێقەوماوی شارەدێی ڕەبیعە و ناوچە ئازادكراوەكانی دەوروبەری.
پاش ئازادكردنی شارەدێی ڕەبیعە و ژمارەیەك گوند و ناوچەی دەوروبەری لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە و، بەهۆی بەردەوامی شەڕ لەو دەڤەرە، ژمارەیەكی زۆر خەڵكی ئەو ناوچەیە و گوندەكان تووشی ئاوارەیی و دەربەدەری بوون، بۆ ئەو مەبەستە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی و بە چاودێریی بەڕێز مەسرور بارزانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەرێگەی (11) بارهەڵگری پڕ لە هاوكاری، گەورەترین كاروانی هاوكاری مرۆیی دەگەیێنێتە شارەدێی ڕەبیعە و دەوروبەری و بەسەر سەرجەم پێكهاتەكانی ئەو ناوچەیەدا دابەشی دەكات.
هاوكارییەكانیش بریتین لە 3000 كارتۆن خۆراك، كە بەهاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی مانگی سووری ئیماراتدا ئامادە كراوە؛ هەروەها گەیاندنی (3000) دەست جلوبەرگی پیاوانە و ئافرەتانە و منداڵانە، لەگەڵ (3000) قەمسەڵەی هەمەچەشن و، هەروەها دابەشكردنی (6000) بەتانی، لەگەڵ دابەشكردنی بڕی (20.000) لیتر نەوت و سووتەمەنی بەسەر ئاوارەکاندا.
شایانی باسە، پاش ئازادكردنی بەشێك لە شاری شەنگال و تەواوی چیای شەنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی و، بە چاودێری بەڕێز مەسرور بارزانی گەورەترین كاروانی هاوكاری مرۆیی و پێداویستی زستانە كە پێك هاتبوو لە 32 ترێلە، گەیاندە پەناخوازانی سەر چیای شەنگال و دەوروبەری، هاوكات بۆ شارەدێی وانكێ و گوندەكانی دەوروبەری بە هەمان شێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەورەترین كاروانی هاوكاریی مرۆیی و خۆراك و پێداویستی زستانەی گەیاندە ئاوارەكانی ئەو ناوچەیە كە خۆی لە (24) بارهەڵگردا دەبینیەوە، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بێوچان و، ماندبوویینەناسانە كۆمەك و هاوكارییەكانی دەزگا دەگەیێننە ئەو ناوچە و دەڤەرانەی كە پێویستیان بە هاوكاری و كۆمەك هەیە.
زانكۆ محەمەد