شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له شنگال ڕایگه‌یاند، ئه‌و قسانه دوورن له ڕاستی كه باس له‌وه ده‌كرێت، ئێزدییه‌كان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه هه‌ڵیان‌كوتاوبێته سه‌ر گونده عه‌ره‌بنشینەکان و، ئافره‌تانی ئه‌و گونده‌یان بردبێت، ئه‌وه دووره له ئه‌خلاق و دینی ئێزدی و هیچ كاتێك ئێمه ئه‌وه ناكه‌ین، په‌كه‌كه ئه‌و كاره‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاژاوە بنێنەوە و، ببێته شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب.
(قاسم شه‌شۆ) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال به ماڵپەری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه، به ناوی پێشمه‌رگه‌وە هه‌ڵیان‌كوتاوه‌ته سه‌ر دوو گوندە عەرەبنشینەکەی ساڤیا و خازۆك، دوو كچیان بردووه و، گه‌نجیكیان لێ كوشتوونه و، گونده‌كه‌یشیان تاڵان كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئێمه لێی ئاگادار بووین، چووین دوو كچه‌كه‌مان له ده‌ستی ئه‌وان ده‌رهێنا و، دامانەوە دەست خاوەنی خۆیان."
)قاسم شه‌شۆ) گوتیشی: "ئێزدییه‌كان ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه، ئه‌وه دووره له ئه‌خلاق و دینی ئێزدیان، دین و ئه‌خلاقمان ڕێگه به‌وه نادات ده‌ستدرێژی بكه‌ینه سه‌ر كه‌س، نه‌ك هی عه‌ره‌ب، ئێمه له كاتی گرتنی شنگال به ده‌یان كچ و منداڵی عه‌ره‌بمان له ده‌ستی تیرۆرستان ڕزگار كردووه، ئه‌و قسانه دوورن له ڕاستی و په‌كه‌كه به‌ناوی پێشمه‌رگه ئه‌و كاره‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه له ناوچه‌كانی ئێمەدا بڵاو ببێته‌وه، هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه ئێمه چووینه‌ته لای په‌كه‌كه پێمان گوتوونه جارێكی دیكه كاری له‌و شێوه‌یه دووباره بكه‌نه‌وه هه‌مووتان وه‌ده‌رده‌نێین و، لێمان ده‌بێته شه‌ڕ."
ڕابین شێروانی