Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کۆبانی..پێشمەرگە داعشی لە دەوروبەری کۆبانی ئاگر باران کرد..سەعات بە سەعات خەڵک بە لێشاو دەگەڕێنەوە

کۆبانی-KDP,info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (موسلیح زێباری)  زانیارییدا کە، پێشمەرگە دەوروبەری کۆبانی ئاگر باران کردووە..جەختیشی کرد کە، سەعات بە سەعات خەڵک بە لێشاو روو دەکەنەوە کۆبانی.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (موسلیح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" دوای ئەوەی دوێنێ کۆبانی بە تەواوەتی ئازادکرا و ئەمڕۆیش ھێزی پێشمەرگە چەکەکانی خۆی بۆ ھەردوو میحوەری رۆژھەڵات و باشوور گواستەوە و لە بەیانییەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە١٠٠موشەک و گوللەی چەکە جۆراوجۆرەکانمان لە دەروبەرووبەری کۆبانی ئاراستەی مۆڵگەکانی داعش کردوون و؛ ئاگرمان لە مۆڵگەکانیان بەرداوە، هەروا ئێمەو شەڕڤانان پێکەوە پێشڕەویمان کردووە و، زیانی گەورەیشمان بە داعش گەیاندوون.
عەمید (موسلیح زێباری) گوتیشی، پێشمەرگە و شەڕڤان لە ئێستادا پێشرەوی دەکەن بۆ ئەوەی گوندەکانی دەوروبەری کۆبانی ئازاد بکەن و تاوەکو ئێستاش پێشڕەوی باشیان کردووە و شەڕیش بەردەوامە و چاوەڕوانی سەرکەوتنی زیاترین.
(زێباری) رونیشی کردەوە، لە ئێستادا لە دوای ئازادکردنی کۆبانی خەڵک بە رێژەیەکی زۆر دەگەڕێنەوە بۆ نێو ماڵەکانیان، بەڵام لە سەنتەری شاری کۆبانی زۆرینەی ماڵەکان بە ھۆی بۆردوومانەکان کەڵکی ژیانیان نییە و تەنھا ھەندێک شوێن ھەن کە بۆردوومانی پێنەگەیشتووە، ئەگەرنا ئەوانەی دیکە بە کەڵک ژیان ناھێن.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی راشیگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە٣٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە بۆ کۆبانی و سەعات بە سەعاتیش خەڵک بە لێشاو دەگەڕێتەوە و بەردەوامە.
بڵند ئیبراھیم