Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەو تیرۆریستانەی لە ناو كارگەیەك لە نێوان گوندی قوپان و باشیكدا گیریان خواردبوو ‌چیان لێهات؟

هەموو ئەو تیرۆریستانەی لە ناو كارگەیەك لە نێوان گوندی قوپان و باشیكدا گیریان خواردبوو بە دەستی پێشمەرگە كوژران.

فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری باشیك دەڵێت، دوای سەركەوتنە نەبڕاینەبڕەکانی هێزکانی پێشمەرگە چەكدارانی داعش سەریان لێ شێواوە و، نازانن چی بكەن؛ پاش ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، لە نێوان گوندی قوپان و باشیكدا، چەند چەكدارێكی داعشیان لە كارگەیەكدا گەمارۆ دابوو؛ ئاخرییەکەی كارگەکەیان بەسەر چەكدارەكاندا ڕووخان و. کوشتنیان.
لیوا (مووسا گەردی)، فەرماندەی سوپای هەڵگورد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ ڕەوشی سنووری میحوەری باشیك و گوندی قوپان، ئارامە و چەكدارانی داعش هیچ جموجۆڵێكیان لەوێ نەماوە. ئاخر هێزەكانی پێشمەرگە دوێنێ توانیبوویان تیرۆرستێکی زۆر بكوژن و برینداریان بکەن؛ کۆمەڵێ چەك و تەقەمەنییشیان لێ گرتبوون."
لیوا مووسا گوتیشی: "دوای سەركەوتنی پێشمەرگە لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی دیجلە، چەكدارانی داعش ورەیان ڕووخاوە و، سەریان لێ شێواوە و، نازان چی بكەن. دوێنێ چەندین چەكدار كەوتنە تەڵەی مین و 'تی‌ئێن‌تی'ـیەوە و کوژران."

ڕابین شێروانی