Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مووچەی سێمانگیان بۆ دابەش دەکرێت

هەولێر-KDP.info-بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مووچەی سێ مانگ بۆ پزیشكان و كارمەندانی تازە دامەزرا و خەرج دەكرێت.

بەپێی فەرمانی ژمارە(499) لە 21-ی 1-ی 2015 كە لە لایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) دەرچووە و كۆپیەكی فەرمانەكەش دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، بڕیاردراوە فەرمانی دەست بەكاربوونی پزیشكان و كارمەندە تازە دامەزراوەكان جێبەجێ بكرێت و مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت.
بەپێی ناوەرۆكی فەرمانەكە دامەزراوانی كۆلیژەكانی (پزیشكی گشتیی و ددان و پەرستاری لە رۆژی 1ی 10ی 2014 مووچەكانیان بۆ خەرج دەكرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دراون مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 بۆ ئەو پزیشكانە بەیەكەوە خەرج دەكرێت.
یەحیا سابیر