هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (فێدێریكا مۆگێرینی)، ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له ناوچه‌ی شنگال له گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه كرد و ڕایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شنگال، بۆ مۆراڵی پێشمه‌رگه و ته‌نانه‌ت بۆ مۆراڵی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش شتێكی گرینگ و زۆر باشه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ـی دیسه‌مبه‌ری 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، له فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، پێشوازی له به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا خاتوو (فێدێریكا مۆگێرینی) و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خاتوو (مۆگێرینی)، ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له ناوچه‌ی شنگال له گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه كرد و ڕایگه‌یاند كه به‌م بۆنه‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ له به‌غدایش پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له حكوومه‌تی عێراق و سه‌رۆکكۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شنگال، بۆ مۆراڵی پێشمه‌رگه و ته‌نانه‌ت بۆ مۆراڵی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش شتێكی گرینگ و زۆر باشه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و جه‌نگی دژی داعش خرایه به‌ر باس و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه، داعش بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی مه‌ترسییه و ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كجاری له‌ناو بچێت.
له‌مباره‌یه‌وه (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتی كرده‌وه كه "شه‌ڕی داعش ته‌نیا به شێوازی سه‌ربازی سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێت شه‌ڕی بیری داعش بكرێت و له ڕووی هزری و په‌روه‌رده‌ییشه‌وه به‌ره‌نگاری ببینه‌وه."
هه‌روه‌ها گرنگیی ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و پشتگیریی مرۆیی و سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریی كارا و كاریگه‌ری هێزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ پشتگیری له پێشمه‌رگه به به‌رزی هه‌ڵسه‌نگێندرا؛ سه‌رۆكوه‌زیران وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئه‌و هاوكاری و پشتگیرییه، داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه پێشمه‌رگه پێویستی به هاوكاریی زیاتر و چه‌كی قورس و ڕاهێنان هه‌یه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوو، تیشكی خسته سه‌ر دواپێشهاته‌كانی شه‌ڕ و پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه. لای خۆیه خاتوو (مۆگێرینی) جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌و‌ڵه‌كانیان بۆ هاوكاری و پشتگیریی پێشمه‌رگه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران و پێداویستییه‌كانیان، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تیایدا سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختی له پێویستیی هاوكاریكردنی زیاتری ئاواره‌كان كرده‌وه و داوای كرد، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م وڵاتانی ئه‌ورووپا و هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئاوڕی جیددی‌تر له كه‌یسی ئاواره‌كان بده‌نه و هاوكاریی زیاتریان پێشكه‌ش بكه‌ن، وه‌ك چۆن حكوومه‌تی عێراقیش ده‌بێ زیاتر به‌هانایانه‌وه بێت.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دواڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ، ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر، تاوتوو كران.