Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فێدریکا گەیشتە هەولێر و نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێ کرد

هەولێر-KDP.info- رێکخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی یەكیەتیی ئەورووپا (فێدریكا مۆگرینی) گەیشتە فڕگەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانی)ـیەوە پێشوازی لێ کرا.

رێکخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی یەكیەتیی ئەورووپا (فێدریكا مۆگرینی)، گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) لە فڕگەی نێودەولەتی هەولێر، پێشوازی لێدەکرێت، بڕیاریشە سبەینێ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) و سەرۆکوەزیرانی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) کۆ ببێتەوە.
هاوکات، دواتریش وا بڕیارە سبەینێ (فێدریکا) سەردانی چەند کەمپێکی ئاوارەکانی نیشتەجێێ هەرێمی کوردستان بکات.

جێی ئاماژەیە، (فێدریكا مۆگرینی) لە ساڵی 1973 لەدایك بووە و یەكێك لە سیاسەتمەدارە گەورەكانی ئەورووپایە و، لە پشكی دەوڵەتی ئیتاڵیا لە یەكیەتیی ئەورووپا پۆستی رێکخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی ئەو یەکیەتییەی وەرگرتووە.