Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا کۆ دەبێتەوە.. ئەم ئێوارەیە فێدریکا مۆگرینی دەگاتە هەولێر

ئەورووپا-KDP.info- ئەم ئێوارەیە رێکخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی یەكیەتیی ئەورووپا (فێدریكا مۆگرینی) سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ  (سەرۆك بارزانی)ـدا كۆ دەبێتەوە؛ لە سەردانەكەیدا پاڵپشتیی زیاتری یەكیەتیی ئەورووپا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە.

پێشووتر ماڵپەڕی focus-fen  هەفتەی داهاتوو رێکخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی یەكیەتیی ئەورووپا (فێدریكا مۆگرینی)، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کردستان (مەسعوود بارزانی)ـدا كۆ دەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئامانجی سەردانەكەی (فێدریكا مۆگرینی) بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، پێوەستە بە پێشكەشكردنی هاوكاریی زیاتری یەكیەتیی ئەورووپا بۆ عێراق و هەرێم، بەتایبەت لە پرسی رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا.

هەروەها، لە سەردانەکەیدا (مۆگرینی) پاڵپشتی و ئامادەیی زیاتری یەكیەتیی ئەورووپا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە.
(مۆگرینی) لە میانی سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان پاڵپشتیی سیاسەت و هاوكاریی مرۆیی یەكیەتیی ئەورووپا بۆ هەرێم دەردەبڕێ، پێوەست بە ئاوارەكانی نیشتەجێی هەرێمیش ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكیەتیی ئەرووپا پێدەچێت هاوكاریی مرۆیی بۆ ئاوارەكان لە هەولێر ئاشكرا بكات، چونكە تا ئێستا یەكیەتیی ئەورووپا بە بڕی 24 ملیۆن دۆلار هاوكاریی ئاوارەكانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانی كردووە، لەكاتێكدا پێویستە زیاتر هاوكاریی ماددی پێشكەش بە ئاوارەكان بكرێت.
لای خۆیشییەوە نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكیەتیی ئەورووپا (دلاوەر خالید ئاژگەیی)، پێشووتر رایگەیاندبوو کە، رێکخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی یەكیەتیی ئەورووپا (فێدریكا مۆگرینی)، دەگاتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) و سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی)ـدا، كۆ ببێتەوە.

(فێدریكا مۆگرینی) لە ساڵی 1973 لەدایك بووە و یەكێك لە سیاسەتمەدارە گەورەكانی ئەورووپایە و، لە پشكی دەوڵەتی ئیتاڵیا لە یەكیەتیی ئەورووپا پۆستی رێکخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی ئەو یەکیەتییەی وەرگرتووە.