Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی پەروەردە پشووی سەری ساڵ و وادەی تاقیكردنەوەكانی دیاری كرد

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە رۆژی 25-ی ئەم مانگە و یەكی مانگی داهاتووی كردە پشوو. هاوكات ڕوونیشی كردەوە، ئەوانەی لە وادەی خۆی دەوامی خوێندنیان دەستی پێ كردووە لە 4/1/2014 تاقیكردنەوەكانیان دەست پێ دەكات و هەندێكیش لە 17 /1/2014 و هەندێكیش لە 1/2/2014 تاقیكردنەوەكانیان دەست پێ دەكەن.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (فاتیح مەولەوی زادە)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە رۆژی 25-ی ئەم مانگە و یەكی مانگی داهاتوو لە سەرجەم دامودەستگاكانی پەروەردە و ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی بێت.
پیوەست بە وادەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم (فاتیح مەولەوی زادە) گوتی، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لە سێ وادەی جیاجیا دەست پێ دەكەن، چونكە لە هەندێك شوێن لە پارێزگای دهۆك بە هۆی بوونی ئاوارە لە قوتابخانەكاندا، دەوام درەنگ دەستی پێ كردووە.

(زادە) ڕوونیشی كردەوە، ئەوانەی لە وادەی خۆی دەوامی خوێندنیان دەستی پێ كردووە لە 4/1/2014 تاقیكردنەوەكانیان دەست پێ دەكات و هەندێكیش لە 17 /1/2014 و هەندێكیش لە 1/2/2014 تاقیكردنەوەكانیان دەست پێ دەكەن.

بڵند ئیبراهیم