Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کۆبانی.. پێشمەرگە و شەڕڤانان 9 داعشیان دەستگیر کردوون و گەڕەکێکی دیکەیان ئازاد کرد

کۆبانی-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (شەوکەت مزووری) رایگەیاند، لەشەوی رابردووە تا ئێستا شەڕڤانان و هیزی پێشمەرگەی کوردستان توانیویانە 9 تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن و، ژمارەیەکی دیکەش لە تیرۆریستان بکوژن. ئاشکرایشی کرد کە، گەڕەگێکی دیکەیان لە کۆبانی ئازاد کردووە.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (شەوکەت مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، شەوی رابردوو لە رۆژئاوای کۆبانی فرۆکەجەنگیەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا ژماریەک چەکدار کوژراون و16 تەرمیان جێ‌ماون و شەش تیرۆریستیش دەستگیرکراون.

عەمید (شەوکەت مزووری) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ لە رۆژھەڵاتی کۆبانی خانوویەکیان بۆردوومان کردووە و بەسەر تیرۆریستان رووخاندوویانە کە لە ئاکامدا ژماریەک تیرۆریست کوژراون و سێ تیرۆریستیش دەستگیر کراون.

ئەو فەرماندەیە گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ شەڕڤانان بە ھاوکاریی ھێزی پێشمەرگە پێشرەویان کردووە و کۆڵانێکیان لە رۆژھەڵاتی کۆبانی ئازاد کردووە لەو کۆڵانەکە کە سەنتەرێکی رۆشنبری لێیە، ئەوەشیان ئازاد کردووە، بەڵام بەھۆی بۆردوومانکردنەوە سەنتەرەکە خاپوور بووە.

(مزووری) ئاماژەشیدا، جگە لەوەش دەست بەسەر برێکی زۆری چەک و تەقەمەنی چەکدارانی داعشدا گیراوە و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامی هەیە.

بڵند ئیبراھیم