Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

قاسم شەشۆ: چاوەڕێی موژدەی سەرکەوتن بن.. تەنیا تیرۆریستە بێهۆشکراوەکان ماونەتەوە

شنگال-KDP.info-  فەرماندەی هێزێکی پێشمەرگە لە چیای شنگال (قاسم شەشۆ) دەڵێت "دەتوانم بڵێم بەشی هەرەزۆری شنگال ئازاد کراوە، تەنیا چەند گەڕەکێک ماونەتەوە ئازاد بکرێن، بەڵام چاوەڕێی موژدەی سەرکەوتن بن،"

(شەشۆ) باوەڕی وایە، هۆکاری ئەو وەدرەنگکەوتنەی ئازادکردنی ئەو چەند گەڕەکەی شنگال کە لە چنگ تیرۆریستاندا ماونەتەوە، یەکەم لەبەر مینڕێژکردنی گەڕەکەکانە، دووەمیش بوونی ژمارەیەک تیرۆریستی داعشن کە، بێکەسەکانن و حەبی بێهۆشییان ‌دراوەتێ و دەرزییان بۆ دانراوە تا ئاگایان لەخۆیان نەبێت و خۆیان بتەقێننەوە، بەڵام وەک ئەو فەرماندەیە دەڵێ، پێشمەرگە بە پلانێکی تۆکمەی سەربازییەوە هێرشیان بۆ دەبات، بۆ ئەوەی بەبێ قوربانی بیانکوژن و، تەواوی گەڕەکەکانیش ئازاد بکرێن.

(قاسم شەشۆ) ئەوەیشی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت، "هێزەكانی پێشمەرگە زۆر قارەمانانە لە سنووری شنگال پێشڕەوی دەكەن و، دەتوانم بڵێم بەشی هەرەزۆری شنگالیان ئازاد کردووە، تەنیا چەند گەڕەکێک ماون ئازاد بکرێن."
ئەو فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال گوتیشی،  "هێزەكانی پێشمەرگە کۆنتڕۆڵی ناوچەکە لە دەست هێزەکانی پێشمەرگەیە و زاڵن بەسەر داعشدا، ژمارەیەکی زۆریش لاشەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە کەوتوون و، هەمەر و ئۆتۆمبێلیشیان کەوتوونەتە دەست هێزی پێشمەرگەوە."

(قاسم شەشۆ) راشیگەیاند کە، بە گوێرەی پلانە سەربازییەکەی کە ڕاستەوخۆ لە لایەن (سەرۆک بارزانی)ـیەوە کاری بۆ کراوە و خۆی سەرپەرشتیی دەکات، بە تەواوی و وەک خۆی بەڕێوە دەچێت، بۆیە دەڵێم لە نزیکترین کاتدا هەواڵ و موژدەی یەکجارەکیی ئازادکردنی شنگال رادەگەیەنرێت."
نەشوان بەرزنجی